|
کوڕی بابل له به‌غا
نمایش ده‌کرێت |

10-5-2010
ده‌زگای
عێراق ڕافیدیه‌ن پیرامیدیا بۆ
به‌رهه‌مهێنانی سینه‌مایی ڕایگه‌یاند
که نمایشی یه‌که‌می فلیمی (کوڕی
بابل) له سینه‌ما سه‌میرامیسی به‌غا
نمایش ده‌کرێت له پاش ئه‌وه‌ی که
له فیستیڤاڵی به‌رلیندا دوو خه‌ڵاتی
به‌ده‌ست هێنا ،خه‌ڵاتی ڕێکخراوی
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی و خه‌لاتی
ئاشتی.
فلیمی ( کوڕی بابل) ڕووداوه‌کانی له
کوردستانی عێراقدا به‌ڕێوه ده‌چێت و
ده‌رباره‌ی چیرۆکی ئه‌حمه‌ده ،ئه‌و
کوڕه کورده‌ی که له‌گه‌ڵ داپیریدا
ده‌ژیت و سێ هه‌فته له پاش ڕووخانی
ڕژێمی به‌عس هه‌واڵی ئه‌وه بڵاو
ده‌بێته‌وه که گوایه به‌شێک له
دیله‌کانی جه‌نگ به زیندوویی
دۆزراونه‌ته‌وه و داپیری ئه‌حمه‌دیش
بۆ کوڕه بزر بووه‌که‌ی که باوکی
ئه‌حمه‌ده ڕوو له باشوری عێراق
ده‌کات.
شایانی باسه ئه‌م فلیمه له
ده‌رهێنانی مه‌حه‌مه‌د
ئه‌لده‌ڕاجییه.
|