|
جانێت جاکسن له
گۆرانییه‌وه بۆ نواندن |

10-5-2010
له
چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ سایتی(
Vibe ) دا
جێرماین دۆپری هاوڕێی ئه‌کته‌ر و
گۆرانی بێژ جانێت جاکسن ڕایگه‌یاند
که جانێت به نیاز نییه هیچ
ئه‌لبۆمێک به‌رهه‌م بێنێت و ده‌یه‌وێت
کاتی خۆی بۆ سینه‌ما ته‌رخان بکات.
جێرماین ئه‌م بڕیاره‌ی جانێت
ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ی
که پێشه‌سازی به‌رهه‌مهێنانی
ئه‌لبۆمی گۆرانی پێیدا تێده‌په‌ڕێت و
حه‌زی جانێت بۆ سینه‌ما.
جێرماین ئه‌وه‌شی وتووه که جانێت
له پاش مردنی مایکڵ جاکسنی برایه‌وه
کاتێکی دژوار به‌سه‌ر ده‌بات و
ده‌یه‌وێت به کار کردن له بواری
سینه‌مادا ئه‌و ڕووداوه له بیر
بکات.
|