|
ئایا هۆلیود له کۆتایی
خۆی نزیک ده‌بێته‌وه؟ |

5-6-2010
سینه‌مای
هۆلیود له کۆتایی خۆی نزیک
ده‌بێته‌وه،ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌رده‌وام
بێت له‌سه‌ر به‌کارهێنانی 3D
.ئه‌مه ده‌سپێکی بابه‌تێکی
ڕه‌خنه‌گری سینه‌مایی ڕۆجه‌ر
ئه‌به‌رته که له گۆڤاری شیکاگۆ
سه‌ن تایمزدا بڵاوی کردۆته‌وه‌و له
گۆڤاری نیوز ویکیشدا به ناونیشانی(بۆ
ڕقم له 3D
ده‌بێته‌وه) بڵاو بۆته‌وه.
به بۆچوونی ئه‌به‌رت ئه‌و
سه‌رکه‌وتنه‌ی که هۆلیود له ڕێگای
به‌کارهێنانی ئه‌م ته‌کنیکه‌وه
به‌ده‌ستی هێناوه خه‌یاڵیشی
تێپه‌ڕاندووه.داهاتی فیلمی ئه‌ڤاتار
2 میلیار دۆلار بوو وه له ڕێی
کۆمه‌ڵێک فیلمی تره‌وه وه‌کو(Alex
) و (How)ه‌وه
درێژه به سه‌رکه‌وتنه‌کانی خۆی
ده‌دات.
ئه‌به‌رت درێژه به ووتاره
ڕه‌خنه‌ییه‌که‌ی ده‌دات و ده‌ڵێت :
ئه‌مه ته‌نها
شه‌پۆڵێکی هه‌ستیری
کوێره،ئه‌وه ته‌نها من نیم که وا
ده‌ڵێم،به‌ڵکو زۆرێک له فیلم
سازه‌کان هاوڕامن.
ئه‌به‌رت هۆکاره‌کانی ئه‌م هێرشه بۆ
سه‌ر 3D
ده‌گێڕێته‌وه بۆ :
1- ته‌رکیز کردنه سه‌ر یه‌ک گۆشه،بۆ
نموونه که‌سێک به خێرایی ئه‌سپێک
تاو ده‌دات،لێره‌دا ته‌رکیزه‌که
ته‌نها له‌سه‌ر که‌سه‌که ده‌بێت و
باقی دیمه‌نه‌که پشت گوێ ده‌خات بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانێت بگات به‌و
خێراییه،ئه‌م زووم کردنه بۆ سه‌ر
که‌سه‌که له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ره‌وه
وا له بینه‌ر ده‌کات به خه‌یالی
بزانێت ،ئه‌مه‌ش له‌ده‌ست دانی
ڕاستگۆییه.
2- هیچ
شتێکی تازه به بینه‌ر
نابه‌خشێت،باشترین فلیمه‌کانی مێژووی
سینه‌ما ،فلیمی ئاسایی بوون(
D2) وه‌کو
فلیمی کازابلانکا و ئه‌وانی تر
3- سه‌ر ئێشان له ئاکامی ته‌رکیزێکی
زۆر : له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی
به‌رفراواندا که له ویلایه‌تی لاس
فیگاس له ئه‌مریکا
به‌ڕێوه چوو و تایبه‌ت بوو به
لایه‌نه خراپه‌کانی به‌کارهێنانی
3D
،پزیشکه‌کان کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
که ئه‌م جۆره وێنه‌یه
کاریگه‌رییه‌کی خراپ له‌سه‌ر چاوی
بینه‌ر دائه‌نێت،چونکه وێنه‌یه‌کی
ئاسایی نییه وچاویش به ماندووبونێکی
زۆره ده‌توانێت ڕه‌وانه‌ی مێشکی
بکات.
4- خراپترین و لاوازترین ڕووناکی
هه‌یه ،لینی لیبتون که یه‌کێکه له
که‌سه دیاره‌کان له بواری نمایشی
ئه‌لیکترۆنیدا پێی وایه له چاوکردنی
چاوێلکه ڕووناکی که‌م ده‌کاته‌وه
له 3Dدا.
5- به ته‌نها بینه‌ر ته‌حه‌مولی
تێچوونه زۆره‌که‌ی ده‌کات : وا
پێویست ده‌کات ستۆدیۆکان ئه‌و
ئامێرانه دابین بکه‌ن که پێویستن بۆ
نمایش کردنی ئه‌م جۆره فلیمه
،چونکه ئه‌وان نمایش کردنی فلیمه‌که
به شێوازی 3D
به‌سه‌ر سینه‌ماکاندا
ده‌سه‌پێنن و سینه‌ماکانیش ناچار
ده‌بن ئامێره کۆنه‌کان له‌ناو بده‌ن
و ئه‌و ئامێرانه بکڕن که بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته پێویستن ،لێره‌دا بۆ
ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ره‌که له‌سه‌ر شانی
خۆیان لاده‌ن له ڕێی فرۆشتنی
چاویلکه‌وه زه‌ره‌ره‌که قه‌ره‌بوو
ده‌که‌نه‌وه ،شایانی باسه بۆ بینینی
فلیمی 3D
چاویلکه له چاو کردن کارێکی
حه‌تمییه.
6- ته‌نها جۆرێک له فیلم پێشکه‌ش
ده‌کات ،ئه‌ویش فلیمی مناڵان و مێرد
مناڵانه ،ته‌نانه‌ت ئه‌ڤاتاریش
ده‌کرا وه‌کو فیلمێکی ئاسایی نمایش
بکرێت، به‌ڵام به مه‌به‌ستی
قازانجێکی زیاتر به‌و شێوازه نمایش
کرا ،جه‌یمس کامیرونی ده‌رهێنه‌ری
فلیمه‌که هه‌ر به‌مه‌وه ناوه‌ستێت
،به‌ڵکو ده‌یه‌وێت جارێکی تر تایتانیک
ده‌ر بهێنێته‌وه ،به‌ڵام
ئه‌مجاره‌یان به شێوازی
3D
7- هۆلیود کاتێک ده‌رکی
به‌وه کرد که سینه‌مای جیهانی
خه‌ریکه ده‌گاته ئاستی ئه‌و ،ئه‌م
ته‌کنیکه‌ی به‌کار برد له‌م ڕێیه‌وه
ده‌توانێت ته‌کنیکێکی به‌رز له بواری
ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه بداته ده‌ست
،دواتر ئه‌م شێوازه له فیلم ته‌نها
له هۆله‌کانی سینه‌مادا ده‌توانرێت
ببینرێت به پێچه‌وانه‌ی فیلمه
ئاساییه‌کان که بینه‌ر ده‌یتوانی به
باشترین کوالیتی چاوی لێبکات
،هه‌رجه‌نده هه‌ر له ئێستاوه
کۆمپانیا گه‌وره‌کان سه‌رقاڵی دروست
کردنی جۆره تیڤییه‌کن که ئه‌و جۆره
فیلمه‌ی پێ نمایش بکرێت.
له کۆتاییدا ڕۆجه‌ر ئه‌به‌رت ده‌ڵێت
: من دژی 3D
نیم وه‌ک تازه‌کارییه‌ک له
بواری سینه‌مادا ،به‌ڵام پێویسته
هۆلیود چه‌ند شێوازێکمان له
فیلمی سینه‌مایی پێشکه‌ش بکات
ته‌وه‌کو بتوانین ئه‌وه هه‌لبژێرین
که ده‌مانه‌وێت ،چونکه به
شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌موو کۆمپانیا
به‌رهه‌م ێنه‌ره‌کان خه‌ریکه به‌م
شێوازه فیلم به‌رهه‌م
ئه‌هێنن،ته‌نانه‌ت کۆمپانیای دیزنی
ڕایگه‌یاندووه که له‌مه‌ولا ته‌نها
به‌م شێوازه فیلم به‌رهه‌م ئه‌هێنێت
،هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هۆلیود خه‌ریکه
چیرۆکی فیلم پشت گوێ ده‌خات و گرنگی
پێنادات.دواتر بیرۆکه زۆره بۆ
جوانتر کردنی وێنه وه‌کو
به‌کارهێنانی ته‌کنیکی ( ماکسی -
فیزون) که له 48 کادر له
ده‌قیقه‌یه‌کدا وێنه‌ی گرته‌یه‌ک
ده‌گرێت له جێی 24 کادر ،له
کۆتاییدا گرنگ به‌رژه‌وه‌ندی
بینه‌ره.
|