|
زه‌هایمه‌ر به تایبه‌تی
بۆ عادل ئیمام نه
نووسراوه |

نادر
سه‌لاحه‌دین نووسه‌ری سیناریۆی
زه‌هایمه‌ر ئه‌وه‌ی ئاشکه‌را کرد
که سیناریۆی فلیمه‌که سێ ساڵ
بوو ئاماده بوو به‌ر له‌وه‌ی
عادیل ئیمام ڕازی بێت به
به‌شداری کردن له
فلیمه‌که.سه‌لاحه‌دین ده‌ڵێت
فلیمه‌که به تایبه‌تی بۆ
عادل
ئیمام نه نووسراوه ،به‌ڵام هیچ
عه‌یبێکی تیا نییه ئه‌گه‌ر
چاوه‌ڕوانی ڕه‌زامه‌ندی باشترین
ئه‌کته‌ری کۆمیدی عه‌ره‌ب بکه‌ین.
ئه‌م فلیمه بڕیار بوو کۆمپانیای(
گود نیوز) به‌رهه‌می بێنێت
،به‌ڵام په‌شگه‌ز بوونه‌وه.
سه‌لاحه‌دین ئه‌وه‌شی ئاشکه‌را
کرد که عومر‌و عه‌ره‌فه‌ی
ده‌رهێنه‌ری فلیمه‌که‌و عادل
ئیمام بۆچوونی جیاوازیان له
باره‌ی سیناریۆکه‌وه هه‌بوو
،به‌ڵام به چه‌ند دانیشتنێکی چڕ‌و
پڕ توانیان له‌سه‌ر فۆرمێک ڕێک
بکه‌ون که له‌گه‌ڵ تێڕوانینی
هه‌ردووکیاندا بگونجێت.
نادر سه‌لاحه‌دین ئه‌وه‌ش
ناشارێته‌وه که بیری له
ڕابردوو و مێژووی سینه‌مایی عادل
ئیمام نه‌کردۆته‌وه،چونکه
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی بکردایه ،وه‌ک
خۆی ده‌ڵێت ،نه‌ئه‌بوایه کار
له‌گه‌ڵ ئیمامدا بکات،چونکه ئه‌و
ئه‌کته‌رێکی گه‌وره‌و به
ئه‌زموونه‌و مێژوویه‌کی سینه‌مایی
ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه.
سه‌لاحه‌دین پێیوایه له‌م
فلیمه‌دا عادل ئیمام جیاواز له
فلیمه‌کانی تر ده‌رده‌که‌وێت
،بینه‌ریش ده‌توانێت له پاش بینی
فلیمه‌که‌دا
ئه‌وه به ئاشکه‌را ببینێت.