|
عادل ئیمام ده‌ست به
وێنه گرتنی زه‌هایمر
ده‌کات |

29-4-2010
له
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له پاریس که بۆ
چاره‌سه‌ر و که‌ش گۆڕین چوبوو ،عادل
ئیمام ده‌ست به وێنه گرتنی
فلیمی(زه‌هایمر)ده‌کات.ئه‌م فلیمه
پرۆژه‌یه‌کی دواخراوی عادل ئیمام و
نادر سه‌لاحه‌دیینی سیناریسته و به
هۆی ئه‌و ته‌نگه‌ژه ماڵیه‌ی که که
زۆربه‌ی زۆری کۆمپانیا به‌رهه‌م
هێنه‌ره‌کانی گرتۆته‌وه،ئیمام ناچار
بوو له‌گه‌ل (کۆمپانیای عه‌ره‌بی)ڕێک
بکه‌وێت و ڕازیش بوو به‌وه‌ی که
بودجه‌ی فلیمه‌که له 15 ملیۆن
جونه‌یهه‌وه بکرێت به 10ملیۆن به
هه‌قی خۆیشیه‌وه.
شایانی باسه ئه‌م فلیمه پرشنگداریی
فلیمی(مه‌رجان ئه‌حمه‌د مه‌رجان) و
ئه‌قڵی( حه‌سه‌ن و مه‌رقه‌س ) و دڵی
(بوبوس) کۆده‌کاته‌وه ،پاش ڕاگرتنی
فلیمی (ناجی عه‌ته‌ڵا) به هۆی ئه‌و
ته‌نگه‌ژه ماڵیه‌ی که کۆمپانیا
به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی گرتۆته‌وه.
شایانی ووتنه له‌م دواییانه‌دا ئیمام
نیگه‌رانی خۆی له ڕه‌وشی سینه‌ما له
میسر نیشان دا،به تایبه‌تی له پاش
ڕاگرتنی فلیمی ناجی عه‌ته‌ڵاو بڕیاری
کردنی به زنجیره دراما.
|