|
ئه‌نجێڵینا
جوڵ‌ی(داواکراو)ڕه‌ت
ده‌کاته‌وه |

13-5-2010
ئه‌و کۆمپانیایه‌ی که بڕیاره به‌شی
دووه‌می فلیمی(داواکراو) به‌رهه‌م
بهێنێت،کریستین ستیوارتی بۆ ڕۆڵی
سه‌ره‌کی ده‌ستنیشان کرد،له پاش
ئه‌وه‌ی که ئه‌نجێڵینا جوڵ‌ی داوای
لێبوردنی کرد له ڕۆڵ بینین له
فلیمه‌که.
ئه‌م گۆڕانکارییه وا ده‌کات که
نووسه‌ری فلیمه‌که ده‌ستکاری
ته‌مه‌نی کاره‌کته‌ره‌که بکات،چونکه
کریستین له جوڵ‌ی مناڵتره.
وا بڕیار بوو که فلیمه‌که یه‌ک به‌ش
بێت و پاڵه‌وانه‌که‌شی له کۆتاییدا
بمرێت،به‌ڵام مارک میلرفوی نووسه‌ر
بڕیاری دا که کاره‌کته‌ره‌که زیندوو
بکاته‌وه،ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن
جوڵییه‌وه جێگای ڕه‌خنه بوو،چونکه
پێی وایه زیندوو کردنه‌وه‌ی هۆکارێکی
به‌هێزی له پشته‌وه نییه.
به‌شی یه‌که‌می فلیمه‌که له 2008
نمایش کرا و بڕیاره به‌شی دووه‌می
ئه‌م ساڵ وێنه‌ی بگیرێت.
شایانی باسه به‌شی دووه‌م مایکل
براندت سیناریۆی بۆ داناوه‌و له
ده‌رهێنانی ته‌یمور بیتمبیوتۆفه.
|