|
ئه‌نجێڵینا ڕوو به ڕووی
ڕه‌خنه ده‌بێته‌وه |

1-7-2010
له
پاش ئه‌وه‌ی که ئه‌نجێڵینا جوڵ‌ی ڕازی
بوو به‌وه‌ی که ڕۆڵی کلیۆپاترا
به‌رجه‌سته بکات ،دووچاری هێرشێکی
به‌ربڵاو بۆته‌وه له‌لایه‌ن هه‌ندێک
ڕۆژنامه نووسی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک
ئه‌فریقیه‌وه که پێیان وایه ئه‌و
ڕۆڵه بۆ ڕه‌ش پێستێک له‌بارتره.
شیربا ئه‌ل کاروڵ که یه‌کێکه له‌و
ڕۆژنامه نووسانه پێی وایه که هال
بێری و ڤانیسا ویلیامز و ساندی نیوتن
له ئه‌نجێڵینا شیاوترن بۆ ئه‌و ڕۆڵه
هه‌روه‌ها له‌لای خۆیه‌وه جینیڤا ئێس
تۆماس ده‌ڵێت : تا ئێستا ئه‌و ڕۆڵه
هه‌ر سپی پێسته‌کان به‌رجه‌سته‌یان
کردووه له چه‌شنی ڤیڤیان لی و
کلودیت گولبه‌رت و ئێلزابیس تایله‌ر
،بۆیه کاتی ئه‌وه هاتووه که ڕه‌ش
پێستێک ڕۆڵه‌که به‌رجه‌سته بکات.
ئه‌م ڕۆژنامه نووسانه پێیان وایه
که ڕه‌ش پێستێک ڕۆڵه‌که‌ی
به‌رجه‌سته کرد فیلمه‌که واقعی تر
ڕاستگۆتر دێته به‌رچاو
شایانی باسه سکۆت ڕۆدین کاری
ده‌رهێنان بۆ فیلمه‌که ئه‌کات .
|