|
باندیراس و ئه‌لمودوفار
له پاش 21 ساڵ
به‌یه‌که‌وه کار ده‌که‌ن |

26-5-2010
له
پاش تێپه‌ڕبوونی 21 ساڵ به‌سه‌ر
به‌رهه‌مهێنانی فلیمی
Tie Me Up Tie Me
Down
ئه‌کته‌ری ئیسپانی ئه‌نتۆنیۆ باندیراس
جارێکی تر کار له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر
بیدرۆ ئه‌لمودوفار ده‌کات به
به‌شداری کردن له فلیمی
La Piel Que Habito
که له ڕۆمانێکی نووسه‌ر( تیری جونگ
)ه‌وه وه‌رگیراوه به ناونیشانی
mygale .
ده‌رهێنه‌ری فلیمه‌که
ڕایگه‌یاند که له‌م فلیمه‌دا
باندیراس به شێوازێکی جیاواز
ده‌رده‌که‌وێت ،به‌لام وورده‌کاری
زیاتری له‌م باره‌یه‌وه نه‌دا.
بڕیار بوو ئه‌م فلیمه له ساڵی 2002
به‌رهه‌م بهێنرێت ،به‌ڵام له‌به‌ر
نه‌بوونی بوودجه‌ی پێویست بۆ
فلیمه‌که،دواخرا. هه‌روه‌ها بڕیار
بوو له پاڵ باندێراسدا پینالوپی کروز
ڕۆڵ ببینێت ،به‌ڵام کروز کشانه‌وه‌ی
خۆی ڕاگه‌یاند به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی
ته‌مه‌نی چووه‌ته سه‌رو چیتر له‌گه‌ڵ
ئه‌و که‌سایه‌تیه‌دا ناگونجێت ،دواتر
له پاش ئه‌و گۆڕانکاری و
پێشڕه‌فتییانه‌ی که به‌سه‌ر
ئه‌زموونی سینه‌ماییدا هاتووه ،چیتر
ئه‌و ڕۆله گونجاو نییه بۆ ئه‌و.
له‌لای خۆیشییه‌وه ئه‌لمودوفاری
ده‌رهێنه‌ر ئه‌م هۆکارانه‌ی کروزی پشت
ڕاست کرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند که هیچ
هۆکارێکی تر له پاڵ ئه‌و
هۆکارانه‌وه نییه که کروز ده‌ست
نیشانی کردوون.
شایانی باسه جارێ ڕوون نه‌بۆته‌وه
که کێ بودجه‌ی فلیمه‌که له ئه‌ستۆ
ده‌گرێت ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی که
ئاشکه‌رایه ئه‌وه‌یه که
ئه‌لمودوفار له‌گه‌ل ئۆستنی برایدا
فلیمه‌که به‌رهه‌م ئه‌هێنێت.
|