|
کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری
دیل تۆرۆ |

ئه‌مه
چواره‌م جاره که دیل تۆرۆ به‌شداری
له فیستیڤاڵی کاندا ئه‌کات، له پاش
ئه‌وه‌ی که له ساڵی 1995دا فلیمی
usual sespect
له کاندا نمایش کراو له ساڵی
2005یشدا فلیمی
Sin City و له ساڵی
2008یشدا فلیمی
Che نمایش کرا.،به‌ڵام
ئه‌مجاره‌یان ڕۆڵێکی جیاوازی له
کاندا هه‌یه ، ئه‌مجاره‌یان ئه‌ندامی
لێژنه‌ی دادوه‌رانه.
* له ساڵی 2008دا خه‌ڵاتی باشترین
ئه‌کته‌رتان له فلیمی
Che دا
به‌ده‌ست هێنا ئه‌مساڵیش ئه‌ندامی
لێژنه‌ی دادوه‌رانن،هه‌ستتان چۆنه؟
دیڵ : قه‌ت ئه‌م هه‌سته‌ی ئێستام
نه‌بووه،ئه‌مه یه‌که‌م جاره ببم
به ئه‌ندامی لێژنه‌ی
دادوه‌ران.ئه‌مه با‌یه‌خێکی زۆری
هه‌یه به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی
ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر فلیمه‌کان،ئه‌مه
به دادوه‌ری (جومناستیک) ده‌چێت
کاتێک نمره به به‌شدار بووه‌کان
ده‌دات ، بوونم لێره بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته خۆی له خۆیدا
ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌یه.کاتێک له
بواری سینه‌مادا کار ده‌که‌یت خۆشترین
شت ئه‌وه‌یه فلیمه‌که‌ت کاندید بکرێت
بۆ پێشبڕکێ کردن له فیستیڤاڵی کان.
* هۆکاری عه‌شقتان بۆ سینه‌ما
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چی؟
دیل : چیرۆک و ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ی که په‌یوه‌ندیان پێوه‌ی هه‌یه،واته
هونه‌ر به شێوه‌یه‌کی گشتی، بۆ
سینه‌مام هه‌ڵبژارد؟ به ڕێکه‌وت ، من
له خێزانێکی سینه‌ماییدا په‌روه‌رده
نه‌کراوم.
* هیچ ڕووداوێک یان فلیمێکی تایبه‌ت
هه‌یه له تافی لاوی‌دا کاری تێ
کردبی؟
دیل : زۆر ، ئه‌و چیرۆکه‌ی که فلیم ده‌یگێڕێته‌وه یه‌کێکه له‌و
هۆکارانه‌ی که سینه‌مام له‌لا
خۆشه‌ویست ده‌که‌ن کۆمه‌ڵێک وڵاتی
جیاواز له‌م فیستیڤاڵه‌دا به‌شداری
ده‌که‌ن ،ئه‌مه‌ش بواری گێڕانه‌وه‌ی
چیرۆکه‌کان فه‌راهه‌م ده‌کات له ڕێی
ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که فه‌رهه‌نگی
جیاوازیان هه‌یه ،ئه‌مه‌ش له
سینه‌مادا سه‌رج ڕاکێشه.
* به ڕای تۆ سینه‌ما تا چه‌ند
ده‌توانێت کاریگه‌ری هه‌بێت؟ توانای
گۆڕانکاری هه‌یه یان هیچ نه‌بێت
ئه‌توانێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر بینه‌ر
دابنێت؟
دیل : نازانم سینه‌ما ده‌توانێت
ڕێڕه‌وی شته‌کان بگۆڕێت یان نا،به‌ڵام
به دڵنیاییه‌وه کاریگه‌ری له‌سه‌ر
بینه‌ر داده‌نێت چ له‌سه‌ر ئاستی
شه‌خسی و چ وه‌ک شێوازێک بۆ چێژ
وه‌رگرتن
.چه‌ند جار فلیمێکمان بینیووه له
باره‌ی که‌سێکه‌وه و دواتر بۆمان
ده‌رکه‌وتووه که ئێمه له ڕێی
فلیمه‌که‌وه چیرۆکه‌که‌ی ده‌زانین؟
ئێمه هه‌موو چیرۆکه‌که
نازانین،به‌ڵام چیرۆکێک ده‌زانین
.ئه‌مه ئه‌و بیرۆکه‌یه‌یه که
سینه‌ما دروستی ده‌کات .له فلیمی
جیڤاراش ئه‌مه ڕوویدا،پێمان وابوو
خه‌ڵکی هه‌موو شت له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه
ده‌زانن،به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو،هه‌ر
ئه‌مه‌ش پاڵی پێوه ناین که
چیرۆکه‌که‌ی بگێڕینه‌وه.
ڕه‌نگه ئینسان فێری بێت،به‌ڵام بڕوا
ناکه‌م فلیمێک بتوانێت ڕێڕه‌وی
شته‌کان بگؤڕێت ،له‌هه‌مان کاتیش‌دا
سه‌خته پێشبینی ئه‌وه بکه‌ین،با
بهێڵین ڕۆژگار وه‌ڵامی ئه‌وه‌مان
بداته‌وه.
* هیچ فلیمێکی دیاریکراو هه‌یه کاری
تێ کردبێتن؟
دیل : زۆر فلیم کاریان تێکردووم وه‌کو
فلیمی Read Beardی
ده‌رهێنه‌ر کوروساوا .ئه‌م
فلیمه‌دونیا بینی ئه‌ومان فێر ده‌کات
و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوه دروستانه‌ی
که ده‌یان نێت.که‌واته فلیم
ده‌توانێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی
شه‌خسیتان هه‌بێت و هیواو گه‌شبینیتان
پێ ببه‌خشێت ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری
له‌سه‌ر شێوازی ئینسانه‌کان
داده‌نێت.نازانم ده‌توانێت ڕێڕه‌وی
شته‌کان بگۆڕێت یان نا،به‌ڵام
کۆمه‌ڵه ڕووداوێکه که ڕه‌نگه
گؤڕانکارییه‌کی ڕاسته‌قینه بهێننێته
کایه‌وه
* فلیمی( ترافیک)، که ڕووداوه‌کانی
ده‌رباره‌ی سه‌وداکردنی ماده
هۆشبه‌ره‌کان بوو له نێوان سێ وڵات‌دا
له هه‌موو دونیا نمایش کرا،ئایا
ئه‌مه هؤشیار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک
نییه،ئه‌گه‌رچی خه‌یاڵیش بێت؟
دیل : ئه‌مه گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه و
ته‌نها چێژ به‌خشین نییه،به‌ڵێ به
دڵنیاییه‌وه،به‌ڵام گرفتی ماده
هۆشبه‌ره‌کان جارێ هه‌ر به‌رده‌وامه
،که‌واته فلیمه‌که گرفته‌که‌ی
له‌ناو نه‌برد،به‌ڵام خه‌ڵکی له‌وه
ئاگادار کرده‌وه که ده‌گوزه‌رێت.
له فلیمه‌که‌دا که‌سایه‌تی مایکڵ
دۆگڵاس زۆر له‌باره‌ی ماده
هۆشبه‌ره‌کانه‌وه فێر ده‌بێت
،ئه‌وه‌ی فلیمی ترافیک به‌ده‌ستی هێنا
تێگه‌یشتن بوو له گرفتی ماده
هۆشبه‌ره‌کان و گرفتی خوو گرتن به‌و
مادانه.
|