|
فیلمێکی هیندی ده‌رباره‌ی
هیتله‌ر |

16-6-2010
ده‌رهێنه‌ری هیندی ڕاکیش ڕانجن کۆمار
ڕایگه‌یاند که له خۆ ئاماده‌کردن
دایه بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمێک له
باره‌ی هیتله‌ره‌وه و پاڵه‌وانه‌کانی
فیلمه‌که‌ش هه‌موو هیندی ده‌بن.وا
بڕیاره فیلمه‌که په‌یوه‌ندی نێوان
هیتله‌ر و ئیڤای خێزانی که به
کوژراوی له‌گه‌ڵ هیتله‌ردا
دۆزرایه‌وه بخاته ڕوو..ڕووداوه‌کانی
فیلمه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی
1945 کاتێک ڕووسیه‌کان له کۆتایی
جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا به‌رلینیان
داگیر کرد و هه‌ر له‌و کاته‌شدا
هیتله‌ر و خێزانه‌که‌ی به مردوویی
دۆزرانه‌وه‌و پێش ده‌چێت خۆیان
کوشتبێت.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ناونیشانی
فیلمه‌که (ئازیزم هیتله‌ر) بێت .
ئه‌م ووته‌یه له نامه‌یه‌کی
مه‌هاتما غاندیدا هاتووه که بۆ
هیتله‌ری ناردووه‌و داوای لێده‌کات
جه‌نگ ڕابگرێت.
وا بڕیاره ئه‌کته‌ری به‌ناوبانگی
هیند ئه‌نۆپام کییر ڕۆڵی هتله‌ر
به‌رجه‌سته بکات.
|