|
به‌شی دووه‌می
Iron
Man له به‌شی
یه‌که‌م لاوازتره |

13-5-2010
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی به‌شی یه‌که‌می فلیمی
Iron Man
فایلی سینه‌مایی ڕۆبه‌رت داونی
ئه‌کته‌ری ده‌وڵه‌مه‌ند کرد،له‌وه
ناچێت به‌شی دووه‌می فلیمه‌که هه‌مان
سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت،له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی کاره‌کته‌ری تۆنی ستارک
بلیمه‌تی ته‌کنیکی و ژێرخانێکی
فیزیایی به‌هێز و زیره‌کییه‌کی له
ڕاده‌به‌ده‌ر به‌یه‌که‌وه کۆ
ده‌کاته‌وه،ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌کی باوی
سینه‌مای ئه‌مریکییه.
به‌شی دووه‌می فلیمه‌که به
پێچه‌وانه‌ی به‌شی یه‌که‌مه‌وه
کۆمیدیای سروشتی تیا به‌دی ناکرێت
به‌تایبه‌تی له که‌سایه‌تی تۆنی
ستارک.
فلیمه‌که ڕه‌گه‌زی موفاجه‌ئه‌ی تیا
نییه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تای
ڕووداوه‌کانی یه‌که‌مه‌وه بینه‌ر
ده‌زانێت ڕووداوه‌کانی پاش ئه‌وه چی
ده‌بێت و چۆن کۆتایی دێت،ئه‌مه‌ش هیچ
تامه‌زرۆییه‌ک له‌لای بینه‌ر دروست
ناکات،به‌ڵام جۆری وێنه گرتن و ئه‌و
کاریگه‌رییه تایبه‌تیانه‌ی که
ده‌رهێنه‌ر وه‌زیفه‌ی داونه‌تێ چێژێکی
تری به فلیمه‌که داوه‌و له زۆر
جێشدا چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌کی له
ده‌قه‌که شاردۆته‌وه.
کۆتایی فلیمه‌که چه‌ند پرسیارێک
له‌لای بینه‌ر دروست ده‌کات ،چونکه
سیناریستی فلیمه‌که چه‌ند داوێکی
حه‌به‌که‌که‌ی به ته‌واو نه‌کراوی جێ
ده‌هێڵێت ،ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه که
بتوانێت له به‌شێکی تری فلیمه‌که‌دا
به‌رده‌وامی به سیناریۆکه بدات.
شایانی باسه به‌شی دووه‌می فلیمه‌که
له نواندنی ڕۆبه‌رت داونی و سکارلیا
جۆهانسنه‌و ده‌قی فلیمه‌که جه‌ستن
سیرۆ نووسیویه‌تی و ده‌رهێنه‌ره‌که‌شی
جۆن فافرۆیه.
|