|
میکی ڕۆره‌ک
که‌سایه‌تی جه‌نگیز خان
به‌رجه‌سته ده‌کات |

4-5-2010
نووسه‌رو
ده‌رهێنه‌ر جۆن میلیۆس، میکی ڕۆڕه‌کی
ئه‌کته‌رێ ده‌ست نیشان کرد بۆ
به‌رجه‌سته کردنی ڕۆڵی ئیمپڕاتۆڕی
مه‌گۆلی جه‌نگیز خان ،له فلیمێکدا
که له نووسینی میلیۆس خۆیه‌تی له
نێوان هیندستان و چین وێنه‌ی
ده‌گیرێت.کووڕه‌زای جه‌نگیز خان
چیرۆکی فلیمه‌که ده‌گێڕێته‌وه‌و
ڕوواداوه‌کانیش له گۆشه نیگای
ئه‌وه‌وه به‌ڕێوه ده‌چن و له چه‌ند
دیمه‌نێکدا یادی باپیری ده‌کاته‌وه
کاتێک له ناوه‌ڕاسی چله‌کانی
ته‌مه‌نی بووه.
ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه که چیرۆکی
جه‌نگیز خان بکرێت به فلیم ،به‌ڵکو
پێشتر چه‌ند جارێک ئه‌م کاره ئه‌نجام
دراوه ،گرنگترینیان به ناوی
خۆیه‌وه‌تی و له ساڵی 1965 هینری
لیڤین کاری ده‌رهێنانه‌که‌ی ئه‌نجام
دا‌و عومه‌ر شه‌ریفیش ڕۆڵی جه‌نگیزی
به‌رجه‌سته کرد.
|