|
دۆزینه‌وه‌ی ده‌یان فیلمی
کۆن و ده‌گمه‌ن له
نیوزله‌ندا |

11-6-2010
له ئه‌رشیفی فیلمی نیشتیمانی له
نیوزله‌ندا کۆمه‌ڵێک فیلمی ئه‌مریکی
کۆن دۆزرایه‌وه له نێویاندا فیلمی
چه‌ند ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌رێکی
به‌ناوبانگی هۆلیود له ده‌یه‌ی
بیسته‌کاندا.بریان میتشام له
ئه‌کادیمیای هونه‌رو زانستی سینه‌مایی
له لۆس ئه‌نجلس ڕایگه‌یاند ژماره‌ی
فیلمه‌کان 75 فیلمه‌و گرنگترینیشیان
فیلمی(ئه‌بستریم ) ه که به فیلمێکی
بزر بوو له قه‌ڵه‌م درابوو و
به‌رهه‌می ساڵی 1927 ه‌و له
ده‌رهێنانی جۆن فۆرده،هه‌روه‌ها به
ڕادیۆی نیوزله‌ندای ڕاگه‌یاند که
کۆمه‌ڵێک گه‌نجینه‌ی ڕاسته‌قینه
دۆزراوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها
ڕایگه‌یاند که فیلمێکی تر که
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌یه‌ی بیسته‌کان
و له نواندنی( کلارا بوه)له نێو
فیلمه‌کانه.له لای خۆیه‌وه کریس
فینلسن وه‌زیری هونه‌رو فه‌رهه‌نگ و
که‌لتوری نیوزله‌ندی ڕایگه‌یاند که
فیلمه‌کان زۆر گرنگن و ده‌یان پارێزین
و هه‌روه‌ها له نیوزله‌نداو
ئه‌مریکاش نمایشیان ده‌که‌ین.
شایانی باسه له کاتی خۆیدا به
مه‌به‌ستی نمایش کردن فیلمه‌کان
ڕه‌وانه‌ی نیوزله‌ندا کرابوون،به‌ڵام
دواتر له‌به‌ر گرانی نرخی گێڕانه‌وه‌ی
بۆ ئه‌مریکا له‌وێ ماوه‌ته‌وه.
|