|
کامیرون کامیرای سێ
ڕه‌هه‌ندی ده‌نێرێت بۆ
مه‌ریخ |

2-5-2010
له
پاش ئه‌وه‌ی که فلیمی (ئاڤاتار)
پێشوازییه‌کی باشی لێکراو وه‌کو
یه‌که‌م فلیمی سه‌رکه‌وتوی وێنه‌گیراو
به کامیرای سێ ڕه‌هه‌ندی خۆێ ناساند
، جه‌یمس کامیرونی ده‌رهێنه‌ری
فلیمه‌که ده‌یه‌وێت مه‌ریخ له ڕێی
ئه‌و ته‌کنیکه تازه‌یه‌وه به جیهان
بناسێنێت .کامیرون داوای له
وه‌کاله‌تی ناسا کردووه که چه‌ند
کامیرایه‌کی سێ ڕه‌هه‌ندی ببه‌ستێت
به تاقیگه‌ی زانستی مه‌ریخ که به
کیوریوسیتی ناسراوه و بڕیاره له
ساڵی داهاتوودا بۆ مه‌ریخ به‌ڕێ
بخرێت.ئه‌م داوایه‌ی کامیرون
پێشوازییه‌کی باشی له لایه‌ن شارڵز
بۆلدنی به‌ڕێوبه‌ری ناساوه
لێ‌کرا.کامیرون ڕایگه‌یاند که
چاوپێکه‌وتنی یه‌که‌می له‌گه‌ڵ
بۆڵدندا به باشی به‌ڕێوه چووه.
شایانی باسه کامیرون به کامیرای سێ
ڕه‌هه‌ندی وێنه‌ی فلیمی ئاڤاتاری گرت
و ڕه‌زامه‌ندی بینه‌ران و
ڕه‌خنه‌گرانیشی به‌ده‌ست هێنا.
|