|
سیناریۆی فلیمه‌که‌ی
کیاڕۆسته‌می جیهانییه |

21-5-2010
له
پاش 39 فلیم و 13 جار به‌شداری کردن
له فیستیڤاڵی کان و جارێک به‌ده‌ست
هێنانی چله خورمای زێڕین ،عه‌باس
کیاڕۆسته‌می ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
پێشبڕکێ کردن له فیستیڤاڵی کاندا.
کیا ڕۆسته‌می به فلیمی
Copie Conforme
به‌شداری ده‌کات .
ئه‌م فلیمه له ئیتالیا وێنه‌ی
گیراوه‌و له نواندنی کچه ئه‌کته‌ری
فه‌ره‌نسی جوڵێت بینۆشۆ و ئه‌کته‌ری
به‌ریتانی (ولیه‌م شیمیل)ه
.فلیمه‌که له لادێی تۆسکانی سان
جیمینیانۆ وێنه‌ی گیراوه ،ئه‌مه‌ش
یه‌که‌م جاره که ده‌رهێنه‌ر له
ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئێران‌دا وێنه‌ی
فلیمێک بگرێت.
کیا ڕۆسته‌می به پێچه‌وانه‌ی زۆرێک
له ده‌رهێنه‌ره ئێرانییه‌کان له
پاش ڕووخانی ڕژێمی شا‌و ده‌ست به‌کار
بوونی جمهوری ئیسلامی ،له ئێران‌دا
مایه‌وه‌و فلیمه‌کانیشی هه‌ر له‌وێدا
به‌رهه‌م ئه‌هێنا.بۆ ده‌رباز بوون له
داوی سانسۆریش ڕۆسته‌می په‌نای
ده‌برده به‌ر هێما و شێوازی
ناڕاسته‌وخۆ له ده‌ربڕین.
سه‌باره‌ت به دوا فلیمه‌که‌یی کیا ڕۆسته‌می
ده‌ڵێت:
( بڕوا ناکه‌م وێنه‌گرتن له ئیتالیا
شێوازی هونه‌ری گۆڕیبم،من دڵنیام
له‌وه،چونکه ئه‌گه‌ر زمان و
شوێنه‌که‌ش تازه بێت بۆ من،به
که‌سایه‌تییه‌کان ئاشنام). هه‌روه‌ها
ده‌ڵێت (کاتێک که سیناریۆکه‌م نووسی
پێم باش بوو که‌سایه‌تییه‌کان و
گفتوگۆکانیان جیهانی بێت)
شایانی باسه کیا ڕۆسته‌می
له ساڵی 1997 له فلیمی (تامی
گێلاس)خه‌ڵاتی چڵه خورمای زێڕینی
فیستیڤاڵی کانی به‌ده‌ست هێنا
|