|
دۆزی فارویڵ له
فه‌ره‌نسا پێشوازییه‌کی
باشی لێده‌کرێت |
فلیمی(دۆزی
فارویل) که له ده‌رهێنانی
ده‌رهێنه‌ری فه‌ره‌نسی کریستیان
کاریۆنه پێشوازییه‌کی باشی له
نێوه‌ندی هونه‌ری
حه‌وته‌می
فه‌ره‌نسادا لێ‌کرا،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
مامه‌ڵه‌یه‌کی سینه‌مایی باشی له‌گه‌ڵ
یه‌کێک له باناوبانگترین مه‌سه‌له‌ی
سیخوڕی کردووه له سه‌رده‌می شه‌ڕی
ساردی نێوان هه‌ردوو ئۆردوگای
ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا,له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره له فلیمی
سینه‌مایی له فه‌ره‌نسادا هه‌مان
ڕه‌واجی نییه که له هۆلیود
هه‌یه‌تی.ئه‌م فلیمه له باره‌ی
سێرجی گریگۆریفه ،ئه‌و سیخوڕه‌ی که
په‌یوه‌ندی به حوکمه‌تی فه‌رنساوه
هه‌بوو،به‌ڵام جیاوازی ئه‌م فلیمه
له‌گه‌ڵ فلیمه‌کانی تردا ئه‌وه‌یه
که تیشک ده‌خاته سه‌ر ڕه‌هه‌نده
ئینسانییه‌کانی سیخوڕه‌که.
یه‌کێکی تر له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
فلیمه‌که ئه‌وه‌یه که کرستیانی
ده‌رهێنه‌ر دوو ده‌رهێنه‌ری جیهانی بۆ
بینینی ڕۆڵی سه‌ره‌کی له فلیمه‌که‌دا
هه‌ڵبژاردووه یه‌که‌میان ئه‌میر
کۆستوریکایه‌و دووه‌میشیان
ده‌رهێنه‌ری فه‌ره‌نسی گیوم
کانییه.هه‌رچی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر
ئه‌میر کوستوریکا ڕه‌خنه‌گره
سینه‌ماییه‌کان سه‌رسام بوون به‌و
ئاسته‌ی که له نواندنی
کاره‌کته‌ره‌که‌ی پێیگه‌یشتبوو و
پێیان وایه که کتو موت به
حه‌قیقه‌ت ده‌چێت ،شایانی باسه له
بواری ده‌رهێناندا کوستوریکا ناوی
(ساحیری سینه‌ما)ی لێنراوه
|