|
سپێلبێرگ وسکورسیزی
تیایه،کۆمه‌له
هونه‌رمه‌ندێک ئیمزا بۆ
په‌ناهی کۆ ده‌که‌نه‌وه |
2 -5-2010
هه‌ردوو
ده‌رهێنه‌ر ستیڤن سپێلبێرگ و مارتن
سکورسیزی نامه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی له
دژی ده‌ستگیر کردنی ده‌رهێنه‌ری
ئێرانی جه‌حفه‌ر په‌ناهی ئیمزا
ده‌که‌ن،جگه له‌مان چه‌ندین
هونه‌رمه‌ندی تر نامه‌که ئیمزا
ده‌که‌ن له‌وانه ڕۆبه‌رت دینیرۆ و
رۆبه‌رت فرانسیس و فۆرد کۆپۆلا و
مایکڵ مۆر و ئۆڵیڤه‌ر ستۆن.په‌ناهی
(49 ساڵ) له مانگی ئازاره‌وه له
لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی جمهوری
ئیسلامی ده‌سگیر کراوه به تۆمه‌تی
خۆ ئاماده کردن بۆ به‌رهه‌مهێنانی
فلیمێک ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌کانی پاش
هه‌ڵبژاردنی ئێران.له نامه‌که‌دا
هاتووه (ئێمه پالشتی له په‌ناهی
ده‌که‌ین و گرتنه‌که‌ی مه‌حکوم
ده‌که‌ین ،به‌شدارییه‌کانی ئێران له
سینه‌مای جیهانیدا جێگای ڕیزه‌و زۆرێک
له ئێمه‌ی ناچار کردووه که ڕێز له
فه‌رهه‌نگی ئه‌و وڵاته
بگرین.ده‌رهێنه‌ره ئێرانییه‌کان
ئه‌بێ ڕێزیان لێ بگیرێت نه‌ک دووچاری
گرتن و سانسۆر و سه‌رکوت بن.)
شایانی باسه جه‌عفه‌ر په‌ناهی
یه‌کێکه له ده‌رهێنه‌ره‌کانی
نه‌وه‌ی تازه له ئێران و له ساڵی
2000 دا خه‌لاتی شێری زێڕینی له
فیستیڤاڵی ڤینیسیا به‌ده‌ست هێنا له
فلیمی (بازنه) و له ساڵی 2006 شیشدا
خه‌لاتی ورچی زیوینی له فیستیڤاڵی
به‌رلین له فلیمی (دزه) به‌ده‌ست
هێنا.سه‌رباری ئه‌وه‌ی که دووجار
خه‌لاتی فیستیڤالی کانی به‌ده‌ست
هێناوه جارێکیان له ساڵی 1995 دا
به به‌شداری کردن به فلیمی (تۆپی
سپی) توانی کامیرای زێڕین به‌ده‌ست
بهێنێت ،جاری دووه‌میش له ساڵی 2000
خه‌ڵاتی به‌شی (ڕوانینی تایبه‌ت) ی
به‌ده‌ست هێنا به به‌شداری کردنی به
فلیمی (زێڕی سوور)
|