|
پۆلانسکی به‌یانێک بڵاو
ده‌کاته‌وه |
6-5-2010
ڕۆمان پۆلانسکی
ده‌رهێنه‌ری (پیانۆ ژه‌ن) و (گه‌ڕه‌کی
چینییه‌کان) ڕه‌نگه ته‌سلیم به
ئه‌مریکا بکرێته‌وه.
پۆلانسکی که له لایه‌ن پۆلیسی
سویسراوه به موزه‌که‌ره‌یه‌کی
ئه‌مریکی ده‌ستگیر کراو دواتر به
که‌فاله‌ت به‌ربوو بێده‌نگی شکاند و
به‌یانێکی له ماڵپه‌ڕی ئه‌لکترۆنی
فه‌یله‌سوفی فه‌رنسی به‌رنار هنری
لیفیه‌وه بڵاو کردۆته‌وه‌و تیایدا
ته‌ئکید له‌وه ده‌کاته‌وه که
داواکردنی له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه
مه‌به‌ستێکی سیاسی له پشته‌وه‌یه‌و
بۆ جێ به جێ کردنی یاسا نییه.
پۆلانسکی 33 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به
تۆمه‌تی سه‌کس کردن له‌گه‌ڵ کچێکی 13
ساڵیدا.ده‌ست گیر کراو دواتر له ترسی
ئه‌وه‌ی که زیاتر له ماوه
یاساییه‌که‌ی خۆی به‌ندی بکه‌ن،هه‌ڵات
بۆ فه‌ره‌نسا.
شایانی باسه پۆلانسکی له فلیمی
(پیانۆ ژه‌ن ) دا خه‌ڵاتی باشترین
فلیمی له فیستیڤاڵی ئۆسکار به‌ده‌ست
هێناو له هه‌ردوو فلیمی (گه‌ڕه‌کی
چینییه‌کان ) و
Tess کاندید کرا بۆ خه‌ڵاتی
باشترین ده‌رهێنه‌ر له هه‌مان
فیستیڤاڵ و بۆ باشترین سیناریۆش له
فلیمی Rosemary's
Baby که هه‌ر خۆیشی کاری
ده‌رهێنانه‌که‌ی کردبوو.
|