|
جیڕارد دیاردیۆ ڕۆڵی
ڕاسپۆتین ده‌گێڕێت |

23-5-2010
ئه‌کته‌ری
فه‌ره‌نسی به‌ناوبانگ جیرارد دیاردیۆ
پلان بۆ به‌شداری کردن له فلیمێکی
ڕوسی داده‌ڕێژێت.فلیمه‌که له‌باره‌ی
ڕاهیبی ڕوسی گریگۆری ڕاسپۆتینه
(1869-1916) . دیاردیۆ له لێدوانێکدا
بۆ ڕۆژنامه‌ی (مۆسکۆفسکی کومسولیتس)ی
ڕوسی ووتی :
( له زووه‌وه خه‌ون به‌م ڕۆڵه‌وه
ده‌بینم .ئێمه پلان بۆ فلیمێک
داده‌ڕێژین که بینه‌ران سه‌رسام
ده‌کات)
دیاردیۆ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت که فلیمه‌که
له زستانی داهاتوودا له شاری
پترسبێرگ ،ئه‌و شاره‌ی که ڕاسپۆتینی
تیا کوژرا،وێنه‌ی ده‌گیرێت.
له لایه‌کی تره‌وه دیاردیۆ ئه‌وه‌ی
ڕاگه‌یاند که به نیاز نییه کێشی
خۆی بهێنێته خواره‌وه ،چونکه پێی
وایه مه‌رج نییه به هه‌مان لاوازی
ڕاسپۆتین له فلیمه‌که‌دا
ده‌ربکه‌وێت.
|