|
تۆم هانکس ده‌بێت به
مامۆستای زانستی هێماکان |

17-7-2010
ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی تۆم هانکس ڕازی
بوو به به‌شداری کردن له فیلمی (Lost
Symbol) که له نووسینی دان
براونه هه‌مان ئه‌و نووسه‌ره‌ی که
کۆدی دافنشی نووسیووه.فیلمه‌که له
باره‌ی رۆبه‌رت لانگدنه مامۆستای
زانستی هێماکان له زانکۆی
هارفارد.چیرۆکی فیلمه‌که ده‌رباره‌ی
ئه‌و موحازه‌ره‌یه‌یه که لا‌نگدن
به نیازه له‌باره‌ی ماسۆنیه‌ت
ئه‌نجامی بدات له هۆڵی که‌پیتاڵ که
کۆنگرسی ئه‌مریکی تیایه،له پاش
گه‌یشتنی لا‌نگدن به چه‌ند ساتێک
شتێکی سه‌رنج ڕاکێش له هۆڵه‌که‌دا
ده‌دۆزرێته‌وه‌و ده‌نگه ده‌نگ و
بشێوی دروست ده‌کات و ئیتر
ڕووداوه‌کان له‌وێوه سه‌رچاوه
ده‌گرێت.
تۆم هانکسی 54 ساڵه دوو جار خه‌ڵاتی
ئۆسکاری به‌ده‌ست هێناوه له
ساڵه‌کانی 1994 و 1995 له هه‌ردوو
فیلمی فیلادلیفیا و
Forrest Gump.
|