|
ترایه‌ر ئه‌کته‌ره‌کانی
فلیمه تازه‌که‌ی
ده‌ستنیشان ده‌کات |

26
-4 - 2010
ڕۆژنامه
سویدییه‌کان ئاشکه‌رایان کرد که
ده‌رهێنه‌ری به ناوبانگی دانیمارک و
دونیا لارس ڤان ترایه‌ر ئه‌کته‌ره
سه‌ره‌کییه‌کانی فلیمه نوێکه‌ی
هه‌لبژاردووه.فلیمه‌که به
ناونیشانی
Melancholia یه‌و بڕیاره
له مانگی حه‌و‌تی داهاتوودا له سوید
وێنه‌ی بگیرێت.شایانی باسه
ده‌رهێنه‌ر کچه ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی
کریستین دینستی ده‌ست نیشان کردووه
بۆ ڕۆڵی سه‌ره‌کی شان به شانی شا‌رلۆت
گیتسبۆرگ و کیفه‌ر ساوسه‌رلاند و
ستیلن ستارسگارد.
لارس ڤان ترایه‌ر یه‌کێکه له
ده‌رهێنه‌ره تایبه‌تییه‌کانی جیهان و
به هۆی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که
ده‌یانخاته ڕوو فلیمه‌کانی جێی
سه‌رنجی ڕه‌خنه‌گره
سینه‌ماییه‌کانه..دوا فلیمی
ده‌رهێنه‌ر که به ناونیشانی(دژی
مه‌سیح) بوو هه‌ڵایه‌کی زۆری نایه‌وه
به هۆی ئه‌و دیمه‌نه سه‌کسی و
ئه‌شکه‌نجه جه‌سته‌ییانه‌ی که
که‌وتبوونه فلیمه‌که‌وه.
ترایه‌ر یه‌کێکه له ڕه‌خنه‌گره
سه‌رسه‌خته‌کانی ئه‌مریکاو ئه‌مه‌ش
له چه‌ند فلیمێکیدا ڕه‌نگ
ده‌داته‌وه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئه‌و
بۆ جارێکیش ئه‌مریکای نه‌بینیووه.
|