|
شوێنێک بۆ یاری له
فیستیڤاڵی فلیمی
سهربهخۆی پۆلهندی
نمایش دهکرێت |
فیلمی سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری"
لە دەرهێنانی "شەوکەت ئەمین
کورکی" لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی
فیلمی "کامێرا ئاف پلووس" لە
وڵاتی
پۆڵەندا
نمایش دەکرێت.بە پێی راپۆڕتی
راگەیاندنی گشتی کۆمپانیای "نارین
فیلم" لە شاری هەولێر، فیلمی
سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" (کیک
ئاف) KICK OFF لە دەرهێنانی
سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین
کورکی" لە دەیەمین خولی
فیستیڤاڵینێونەتەوەیی فیلمی
سەربەخۆی "کامێرا ئاف پلووس" Off
Plus Camera لە وڵاتی پۆڵەندا
نمایش دەکرێت.ئەم فیستیڤاڵە کە
یەکێکە لە گرینگترین رووداوە
هونەرییەکانی وڵاتی پۆڵەندا و بە
تەواوی بە سینەمای هونەری جیهان
تەرخانکراوە و بۆ پشتیوانی و
لایەنگری لە بەرهەمە سەربەخۆکانی
سینەمایی دامەزراوە، لە رۆژانی 16
تا 25ی ئەپریلی 2010 لە شاری
کراکۆی ئەم وڵاتە بەڕێوەدەچێت.لە
بەرنامەیەکی تایبەتدا بە
ناونیشانی "15 ساڵ دوای فیستیڤاڵی
نێونەتەوەیی فیلمی پووسان"
باشترین فیلمەکانی 15 خولی پێشووی
فیستیڤاڵی پووسانی کۆریای باشوور
لە سەرەتاوە تا ئێستا لە
فیستیڤاڵی فیلمی "کامێرا ئاف
پلووس" نمایش دەکرێن.فیلمی
سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری"
دوایین بەرهەمی "شەوکەت ئەمین" کە
ساڵی 2009 لە یەکەمین بەشداری
نێونەتەوەیی خۆیدا لە فیستیڤاڵی
فیلمی پووسان نمایش کرا و توانی
خەڵاتی 30 هەزار دۆلاری بەشی
"رێڕەوە نوێیەکان" و خەڵاتی فیلمی
هەڵبژاردەی فیدراسیۆنی
نێونەتەوەیی رخنەگرانی فیلم
بەدەستبێنێت، یەکێکە لە فیلمەکانی
دەیەمین خولی فیستیڤاڵی
نێونەتەوەیی فیلمی سەربەخۆی
"کامێرا ئاف پلووس" کە لە سێ
سانسی جیاودازدا لە رۆژانی 17 و
19 و 21ی ئەپریلی 2010 نمایش
دەکرێت.فیلمی سینەمایی "شوێنیێک
بۆ یاری" لە دوایین بەشداری
نێونەتەوەیی خۆیدا لە سێ سانسی
جیاوزدا لە رۆژانی 10 و 11 و 13ی
ئەپریلی 2010 بە بەشداری "شەوکەت
ئەمین کۆرکی" و "شوان عەتووف" لە
بەشی پێشبڕکێی سێیەمین خولی
فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی
"گۆڵف" Gulf لە هۆڵی گراند سینەما
لە شاری دوبەی لە ئیمارات نمایش
کرا و توانی خەڵاتی یەکەم و
گەورەی ئەم فیستیڤاڵە
بەدەستبێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتی
کۆمپانیای "نارین فیلم".