دۆستایه‌تیه
درێژخایه‌نه‌که
THE LONG LASTING RELATIONSHIP |

27-7-2010
دۆستایه‌تییه درێژخایه‌نه‌که
ناوی ئه‌و کورته فیلمه میلۆدراما
ئینگلیزیه‌یه که له نوسین و
ده‌رهێنانی (ئاوات نامیق ئاغا) یه و
به‌مزوانه له به‌ریتانیا وێنه
گرتنی ته‌واو کرا، تێیدا هه‌ریه‌ک له
خانمه ئه‌کته‌ره‌سی ئۆستورالیایی
(جۆدیئان ڕیچارد سه‌ن) و ئه‌کته‌ری
ئینگلیز(ڕۆب تالبۆت) به‌شداری
سه‌ره‌کی ده‌که‌ن.
ئه‌م میلۆدرامایه چیرۆکی سێ ڕۆژی
ژیانی ( کلۆوی براون)ی،ته‌مه‌ن
ناوه‌نجی ئینگلیزه که به‌دوای
پیاوێکدا ئه‌گه‌ڕێت له‌گه‌ڵیدا
داسه‌کنێ.
ئیتر له‌ناو هه‌موو ئه‌و پیاوانه‌دا
که له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێت بۆ ئافره‌ت
ده‌گه‌ڕێن کلۆوی گڕ گڕ به (ئاندی
چیپنهام) وه ده‌گیرسێته‌وه و بڕیار
ده‌ده‌ن له شارۆچکه‌یه‌کی سه‌ر ڕۆخی
ده‌ریا پێک بگه‌ن و پشوی هه‌فته‌که
به که‌ماڵی ئیسراحه‌ت پێکه‌وه
بگوزه‌رێنن، به‌ر له‌وه‌ی فیلمه‌که
به شێوازێکی چاوه‌ڕواننه‌کراو کۆتایی
بێت.
بۆ وێنه‌گرتنی ئه‌م فیلمه چه‌ندین
ناوچه‌ی جودا له هه‌ریه‌ک له،
ئیکنهام، کامدن، کامبه‌رساندس و ڕای
هه‌ڵبژێردران. ده‌سته‌ی
به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌م فیلمه زۆرتر
له پانزه که‌س بوون.که له‌ناویاندا
چه‌ند کوردێکی دانیشتوی به‌ریتانیای
تێدان و ڕۆڵی گرنگیان دیتوه.
ئاوات عوسمان عه‌لی، به‌رهه‌مهێنه‌ر
سالار سه‌عید، یاریده‌ده‌ری
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م
ئاکۆ عه‌لی خان، ڤیدیۆکار و جێگه
دابینکار
ناسر ناسری جێگه دابینکار
ڕێبوارمه‌جید، وێنه‌گریی فۆتۆگرافی
ئه‌م فیلمه کۆمپانیای (4 که‌یس
فیلمس) خاوه‌نداری ده‌کاو وا بڕیاره
که بۆ مانگی ئۆکتۆبه‌ری ئه‌مساڵ
ته‌واو ببێت و دواتر به‌شداری
فێستیڤاڵه نێوخۆیی و جیهانیه‌کان
بکا.
ئاوات نامیق ئاغا، به‌ر له‌وه‌ی
کوردستان به‌جێبهێڵێ چه‌ندین
به‌رنامه‌ی بۆ ته‌له‌فزیۆنی کوردستان
و گه‌لی کوردستان له‌سه‌ر کاره‌ساتی
9ی حوزه‌یرانی 1963 دروست کردوه.
دواتر ده ئه‌ڵقه‌ی به‌رنامه‌ی
(ژیانه‌وه‌ی کوردستان)یشی بۆ
ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کوردستان دروست
کردوه.
ئاوات، ماوه‌ی 16 ساڵه، له ده‌ری
ووڵات ده‌ژی و نێزیکه‌ی ده ساڵێکیش
ده‌بێت له به‌ریتانیا سه‌رگه‌رمی
قاڵبونه له سینه‌مادا. له ئێستادا
چه‌ندین به‌رهه‌می به‌ده‌سته‌وه‌ن له
ناویاندا فیلمێکی درێژخایه‌نه، که
ژیاننامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی شه‌هیدێکی
کۆمه‌ڵه‌یه و به‌تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی
ئه‌و ڕۆژه ده‌کا که بتوانێ پێشکه‌شی
تامه‌زرۆیانی خه‌باتی گه‌لی کورد و
سینه‌مای ڕاسته‌قینه‌ی بکا.
|