TASIMA

پردێک به‌ره‌و سینه‌مای جیهانی
 

      تاسیما   

 

  

 

 
                       
بەهمەن قوبادی لە فینلەندا رێزی تایبەتی لێگیرا

 27-6-2010
هاوکات لەگەڵ نمایشی فیلمی سینەمایی "کەس لە پشیلە ئێرانییەکان خەبەری نییە" لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "میدنیات سان" لە فینلەندا رێزی تایبەت لە بەهمەن قوبادی گیرا.
فیلمی سینەمایی "کەس لە پشیلە ئێرانییەکان خەبەری نییە" لە دەرهێنانی بەهمەن قوبادی لە میانەی 25مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "میدنیات سان" MIDNIGHT SUN لە شاری هێلسینکی لە وڵاتی فینلەندا نمایشکرا و هەروەها رێوڕەسمی رێزلێنان بۆ بەهمەن قوبادی سازکرا کە تیایدا فیلمە بڵندەکانی دیکەی ئەم سینەماکارە نمایشکران، لەوانە: فیلمی سینەمایی "کاتێک بۆ مەستی ئەسپەکان"، فیلمی سینەمایی "کیسەڵەکانیش دەتوانن بفڕن" و فیلمی سینەمایی "نیوە مانگ".
فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "میدنیات سان" ساڵی 1986 دامەزراوە و 25مین خولی ئەم فیستیڤاڵە لە رۆژانی 16 تا 20ی جوون بە ئامادەبوونی فیلمسازی بە ڕەگەز تورکی دانیشتووی ئەڵمانیا "فاتیح ئاکین" و بە نمایش کردنی کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی ناوداری دنیا بەڕێوەچوو، لەوانە: فیلمی سینەمایی "تێترۆ" لە دەرهێنانی "فرانسیس فۆرد کاپۆلا"، فیلمی سینەمایی "کۆپی وەکوو ئەسڵ" لە دەرهێنانی عەبباس کیارۆستەمی و چەندین فیلمی سینەمایی دیکە.
فیلمی سینەمایی "کەس لە پشیلە ئێرانییەکان خەبەری نییە" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە بەرنامەیەکی تایبەتدا بە دروشمی "تەنیا بۆ رۆژێک با هەموومان ببینە پشیلەیەکی ئێرانی" و بە ئامادەبوونی وەزیری فەرهەنگی فەڕەنسا رۆژی 13ی جوون لە سینەما تێکی شاری پاریس لە وڵاتی فەڕەنسا نمایشکرا.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 ئه‌لپاچینۆ  
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

     

TASIMA

 

   ‌
        

     تاسیما هه‌موو ڕۆژێک تازه‌ ده‌کرێته‌وه

Monday, June 28, 2010