TASIMA

پردێک به‌ره‌و سینه‌مای جیهانی
 

      تاسیما   

 

  

 

 
                       

قوبادی به‌شداری له‌ کۆنفرانسی ڕێبه‌رانی لاوی جیهان ده‌کات

23-5-2010

نمایشی فیلمی "کەس لە پشیلە ئێرانییەکان خەبەری نییە" لە سینەماکانی وڵاتی نەمسا دەستی پێکرد و بەهمەن قوبادیش لە سەرەتای مانگی داهاتوو لە ئەمەریکا بەشداری لە کۆنفرانسی رێبەرانی لاوانی جیهان دەکات.
نمایشی سەرتاسەری فیلمی سینەمایی "کەس لە پشیلە ئێرانییەکان خەبەری نییە" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد بەهمەن قوبادی هەفتەی رابڕدوو لە سینەماکانی وڵاتی نەمسا دەستی پێکرد. ئەم فیلمە ئێستاکە لە سینەماکانی شاری ڤییەن و چەندین شاری دیکەی وڵاتی نەمسا لە لایەن کۆمپانیای بڵاوکەرەوەی فەرەنسی "وایلد باینچ" نمایش دەکرێت و لە لایەن بینەرانی ئەم وڵاتە و هەروەها رخنەگەرانی سینەماوە پێشوازییەکی بێوێنەی لێکراوە.
هەروەها بەهمەن قوبادی بۆ بەشداری کردن لە 19مین کۆنفرانسی رێبەرانی لاوانی جیهان (YGL و World Economic Forum) لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی ئەمەریکا دەکات. ئەم کۆنفرانسە کە 5 جوونی 2010 لە وڵاتی ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت، تیشک دەخاتە سەر گرفتە کۆمەڵایەتیی و فەرهەنگییەکانی رێبەرانی لاوی داهاتووی جیهان و هەروەها ئەو قەیرانانەی کە ئێستا لە دنیادا بوونی هەیە، لەم کۆبوونەوەیەدا رێبەرانی لاوی داهاتووی جیهانیش دەستنیشان دەکرێن.
جێی وەبیرهێنانەوەیە بەهمەن قوبادی ساڵی 2008 لە لایەن World Economic Forum وەکوو یەکێک لە رێبەرانی لاوی جیهان (Young Global leaders) بۆ ماوەی 5 ساڵ هەڵبژێردرا. تاکوو لەگەڵ هەڤاڵە گەنجەکانی ئەزموونەکانی خۆیان لە خزمەت زۆربەی خەڵکی دابنێن. ئەم رێبەرانە، لاو بەڵام بە ئەزموونن و بەو کارە پسۆڕانانەی کە خەریکن ئەنجامی دەدەن بۆ گۆڕینی ئایندەی جیهان تێدەکۆشن.
لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقیای باکوور تەنیا 12 کەس هەڵبژێردراون کە دەرهێنەری کورد بەهمەن قوبادی تەنیا هەڵبژاردە لە وڵاتی ئێران بوو.
لە بەشی سینەمادا 4 کەس بۆ ئەندام بوون لەم کۆبوونەوانە لە سەرانسەری جیهانەوە هەڵبژێردران کە ناوی "لێئۆناردۆ دی کاپێریۆ" ئەکتەری بەناوبانگ و دەرهێنەرێکی ئەمەریکیش لەم لیستەدا بەرچاو دەکەوێت.

 

 

 

    

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 ئه‌لپاچینۆ  
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

     

TASIMA

 

   ‌
        

     تاسیما هه‌موو ڕۆژێک تازه‌ ده‌کرێته‌وه

Tuesday, May 25, 2010