|
بەهمەن قوبادی خەڵاتی
گەورەی فیستیڤاڵی
مەراکیشی بەدەستهێنا
|

27-6-2010
بەهمەن قوبادی بە فیلمی سینەمایی "کەس
لە پشیلە ئێرانییەکان خەبەری نییە"
خەڵاتی گەورەی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی
فیلمی "رەبات" لە مەراکیش بەدەستهێنا.
سینەماکاری کورد بەهمەن قوبادی بە
فیلمی سینەمایی "کەس لە پشیلە
ئێرانییەکان خەبەری نییە" توانی
خەڵاتی گەورە و تایبەتی بەشی پێشبڕکێی
16مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی
فیلمی "رەبات" Rabat لە وڵاتی مەراکیش
بەدەستبێنێت.
فیلمی سینەمایی "کەس لە پشیلە
ئێرانییەکان خەبەری نییە" لە بەشی
پێشبڕکێی نێونەتەوەیی 16مین خولی
فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "رەبەت"
لەگەڵ 9 فیلمی سینەمایی لە وڵاتانی
ئیرلەندا، مەراکیش، ئیسپانیا،
فەرەنسا، یۆنان، ئەڵمانیا، تورکیا،
ئیتاڵیا و عێراق، بۆ وەرگرتنی ئەم
خەڵاتە گرینگە لە رکابەریدا بوو.
ئەم فیستیڤاڵە رۆژی 20ی حوزەیران لە
شاری رەبات دەستی پێکرد و شەوی شەممە
26ی حوزەیران لە ڕێورەسمی کۆتاییدا
براوەکانی فیستیڤاڵ دەستنیشان کران.
فیلمی سینەمایی "کەس لە پشیلە
ئێرانییەکان خەبەری نییە" تا ئێستا لە
سینەماکانی زیاتر لە 40 وڵاتی دنیا بە
شێوەی گشتی نمایش کراوە و تا کۆتایی
ئەمساڵ لە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی
جیهان نمایش دەکرێت.
|