TASIMA

پردێک به‌ره‌و سینه‌مای جیهانی
 

      تاسیما   

 

  

 

 
                       
ژمارە (4) گۆڤارى فیلم بەمزوانە دەکەوێتە بەر دیدى خوێنەران

گۆڤارى (فیلم) کە ئێستا تەنیا گۆڤارى سینەماییە لە کوردستان دەربچێت، بە هەردوو زمانى کوردى ء ئینگلیزى و بە 120 لاپەڕەى رەنگاورەنگ ئێستا لە چاپخانەیەو بەمزوانە دەکەوێتە بازاڕەوە. سەبارەت بە تایبمەندى ئەم ژمارەیە، بەڕێز (کەریمۆک) سەرنووسەرى فیلم گوتى: بۆ ئەم ژمارەیە دۆسیەکى تایبەت هەیە سەبارەت بە پەیوەندى نێوان (ئەدەب ء سینەما) کەلەم دۆسیەیەدا زۆر لایەنى ئەم پەیوەندیانە باس کراوە، ئێمە کردنەوەى ئەم دۆسییەمان بەگرنگزانى، چونکە ئێستا سەرەتاکانى ئەم پەیوەندییە لەنێو نووسەران ء فیلمسازانى کوردیش دەست پێکردوە، بەتایبەتى لەنێوان رۆمان و سینەمادا هاوچونیەکى زۆر هەیەو چەندین شکارى گەورەى جیهانى کراونەتە فیلم، لەم روەوە سینەما سوودێکى زۆرى لەئەدەبیات بینیوە، بۆیە کردنەوەى ئەم دۆسیەیە بەگرنگزانرا بۆ بەهێزکردنى ئەم پەیوەندییە.
لە ژمارە (4)ى ئەمجارەى گۆڤارى فیلمدا ئەم بابەتانە دەخوێنیتەوە:

سەروتار
-تەکنیک ء پسپۆرى

هەواڵى سینەمایى
-چیرۆکی فۆلکلۆری (خورشیدێ چاڤ ب خال) لە سینەمادا
-ئەنتێنا ئومێدی گەڕانەوەی پیرێژنێک بۆ منداڵی
-رۆژین لە بەندینخانەوە بۆ دوودڵی و تۆلەسەندنەوە
-ئاوێنەیەک حیکایەتی لەت لەت بوونی خۆی دەگێڕێتەوە
-ولاتی قارەمانان، ولاتێکی وێران
-هەتا ڕەنگی ڕەش نەبینی نازانی رەنگی سپی چۆنە

ئەدەب و سینەما
-ژانری داستانی لە ئەدەبیاتەوە بۆ سینەما
-وێنە لە رۆماندا، وێنە لە سینەمادا
-پەیوەندى ئەدەبیات و سینەما، پەیو ەندییەک بۆ هەموو وەرزەکان
-مارکیز... رۆمانووسێک لەسینەمادا
-پەیوەندی نێوان سینەما و ئەدەب، پەیوەندییەکی هەمیشە زیندوو!
-رۆمان و سینەمای هاوچەرخ
-فەلسەفەو شانۆی شکسپیر لە سینەمادا
-ئیقتیباسی ئەدەبی لە سینەمادا
-لە نێوان سینەما و ئەدەبدا گرەو تەنیا لەسەر کاتە
-دەسەلاتی خەیاڵ و دەسەڵاتی وێناکردن
-ئاگادارییەک لە گۆڤارى فیلم

دیمانەو بەدواداچوون
-دیدار لەگەل هونەرمەند جیهاد دڵپاک
-سدیق بەرمەک، دەرهێنەری فیلمی (ئوسامە) بۆ گۆڤاری فیلم
-ریکلامی فیلمە سینەماییەکانی جاران و خولەی مەلاژن

 

 

 

    

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 ئه‌لپاچینۆ  
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

     

TASIMA

 

   ‌
        

     تاسیما هه‌موو ڕۆژێک تازه‌ ده‌کرێته‌وه

Tuesday, July 20, 2010