|
فیلمه تازه‌که‌ی
کیاڕۆسته‌می قه‌ده‌غه
ده‌کرێت |

له
کاتێکدا که ناوه‌ندی سینه‌مای جیهانی
خۆشحالی خۆیان ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به
به‌ربوونی ده‌رهێنه‌ر جه‌عفه‌ر
په‌ناهی له به‌ندیخانه،حوکمه‌تی
ئیسلامی ئێران ڕێگا به نمایش کردنی
فیلمی (Certified
Copy )ی کیاڕۆسته‌می
نادات،ئه‌مه‌ش ڕووداوێکی تازه نییه
بۆ ده‌رهێنه‌ره ئێرانییه‌کان.
ئێرانییه‌کان پێیان وایه
قه‌ده‌غه‌کردنی فیلمه‌که
ئه‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌و هه‌ڵایه‌ی که
کیاڕۆسته‌می و به‌شێک له کاستی
فیلمه‌که له‌سه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌جاد
نایانه‌وه له فیستیڤاڵی کان،به‌ڵام
لایه‌نه ڕه‌سمییه‌کانی ئێران
ده‌یگێڕنه‌وه بۆ ئه‌و جل و به‌رگه‌ی
که بینؤشی ئه‌کته‌ر له
فیله‌مه‌که‌دا پۆشیویه‌تی.هه‌ندێکی تر
پێیان وایه هۆکاری قه‌ده‌غه کردنی
فیلمه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌حکوم
کردنی گرتنی جه‌عفه‌ر په‌ناهی که
یه‌کێك بوو له ئه‌ندامی لێژنه‌ی
دادوه‌رانی فیستیڤاڵی کان و
گرتنه‌که‌ی بووه هۆی به‌شداری
نه‌کردنی له فیستیڤاڵه‌که.شایانی
باسه فیلمه‌که‌ی کیاڕۆسته‌می
خه‌ڵاتێکی له کاندا به‌ده‌ست هێنا
ئه‌ویش خه‌ڵاتی باشترین کچه ئه‌کته‌ر
بوو و به‌خشرا به بینۆشی.
|