TASIMA

پردێک به‌ره‌و سینه‌مای جیهانی
 

      تاسیما   

 

  

 

 
                       
 کورتە فیلمی "قەسیدەی ئاوێنە"ی شەهرام عەلیدی ئامادەی نمایش بوو

4-6-2010

کورتە فیلمی ئەزموونی "قەسیدەی ئاوێنە" لە دەرهێنانی شەهرام عەلیدی کە دووەمین فیلمە لە سێ کۆمەڵە کورتە فیلمی ئەم سینەماکارە کوردە، دوای تەواوبوونی دوایین قۆناغەکانی مونتاژ و دەنگدانان، ئامادەی نمایش بوو.
بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتی کورتە فیلمی "قەسیدەی ئاوێنە"، کورتە فیلمی ئەزموونی "قەسیدەی ئاوێنە" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد شەهرام عەلیدی کە دووەمین فیلمە لە سێ کۆمەڵە کورتە فیلمی ئەم سینەماکارە بە ناوەکانی "چوارینەی ئاو"، "قەسیدەی ئاوێنە" و "غەزەلی رووناکی" دوای تەواوبوونی دوایین قۆناغەکانی مونتاژ و دەنگدانان، ئامادەی نمایش کردنە. هەروەها شەهرام عەلیدی بڕیاروایە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە سازکردنی کورتە فیلمی "غەزەلی رووناکی" بکات.
بەرهەمهێنەری "قەسیدەی ئاوێنە" لە ئەستۆی "مرکز گسترش سینمای مستند و تجربی ایران" واتە "ناوەندی پەرەپێدانی سینەمای دیکۆمێنتی و ئەزموونی ئێران" دایە و هەر وەکوو فیلمەکانی دیکەی ئەو سێ کۆمەڵە فیلمە، بێ دیالۆگە و کەشوهەوایەکی تەواو دیمەنی و گرافیکی هەیە.
"قەسیدەی ئاوێنە" چیرۆکی تیکە ئاوێنەیەکی شکاوە دەگێڕێتەوە کە لە دەستەکانی منداڵێکە سەردەمێک تێپەڕدەکات. ئەم کورتە فیلمە ئەزموونییە، گێڕانەوەیەکی ئازادە لە یەکێک لە شێعرەکانی مەولانا شاعیری ناوداری ئێرانی کە بە شێوەیەکی ئابسترە و ئەزموونی لە لایەن شەهرام عەلیدییەوە ساز کراوە.
ستافی ئامادە کردنی کورتە فیلمی "قەسیدەی ئاوێنە" بریتین لە:
نووسەر و دەرهێنەر: شەهرام عەلیدی
وێنەگر: ئەمیر عەلی وەیسی
دەنگدانەر: حوسێن قوورچیان
مونتاژ: کامران جاهیدی
بەرپرسی بەرهەم: فەرهاد چودەریان
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتی: مەنسوور جیهانی و مەنووچێهر جیهانی
بەرهەمهێنەر: ناوەندی پەرەپێدانی سینەمای دیکۆمێنتی و ئەزموونی ئێران.

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتی کورتە فیلمی "قەسیدەی ئاوێنە".

 

 

 

    

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 ئه‌لپاچینۆ  
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

     

TASIMA

 

   ‌
        

     تاسیما هه‌موو ڕۆژێک تازه‌ ده‌کرێته‌وه

Sunday, June 06, 2010