|
شەوکەت
ئەمین کورکی خەڵاتی
گەورەی فیستیڤاڵی تایوانی
بەدەستهێنا |

9-7-2010
سینەماکاری
کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" بە فیلمی
سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" KICK OFF
بە هۆی چیرۆکی مرۆڤانە و دەرهێنانی
بەهێزەوە، خەڵاتی گەورەی بەشی
پێشبڕکێی 12مین خولی فیستیڤاڵی
نێونەتەوەیی فیلمی "تایپە"ی تایوان
بەدەستهێنا.
بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتی
کۆمپانیای "نارین فیلم" لە شاری
هەولێر، فیلمی سینەمایی "شوێنیێک بۆ
یاری" کە بە نوێنەرایەتی لە هەرێمی
کوردستان و بە ئامادەبوونی "شەوکەت
ئەمین کورکی" لە بەشی پێشبڕکێی جیهانی
بەهرەکانی نوێ New Talent Competition
لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی
"تایپە" Taipei نمایشکرا، لەگەڵ 11
فیلمی سینەمایی دیکە لە وڵاتانی
فەڕەنسا، دانیمارک، فینلەندا، کۆریای
باشوور، تایوان، جۆریا، ئوستوراڵیا،
ئیرلەندا، ئەڵمانیا، نیوزلەندا و
ئیسرائیل بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە
گرینگە لە رکابەریدا بوو، ئەم 12
فیلمە لە کۆی 210 فیلمی سینەمایی
ناردراو بۆ نووسینگەی فیستیڤاڵ
هەڵبژێردرابوون.
ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانی
فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "تایپە"
لە چەندین کەسایەتی سینەما
پێکهاتبوون، لەوانە: "کیم دۆنگ هوو"
وەزیری پێشووی رۆشنبیری وڵاتی کۆریای
باشوور و سەرۆکی فیستیڤاڵی
نێونەتەوەیی فیلمی پووسان، "ئیسائۆ
یۆکیسادا" دەرهێنەری بە ناوبانگی
ژاپۆنی، "جۆسی ویلکەر" ئەکتەر و
دەرهێنەری
فیلمی "شوێنیێک بۆ یاری" لە دوو سانسی
جیاوازدا رۆژی سێشەممە 29ی حوزەیران
لە هۆڵی "تایپە ژونگشان" و کاتژمێر
20/7ی ئێوارێ رۆژی پێنجشەممە 1ی ژوئیە
لە "سینگ کۆنگ سینپلێکس" لە فیستیڤاڵی
نێونەتەوەیی فیلمی "تایپە" لە تایوان
نمایشکرا.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://eng.taipeiff.org.tw/Public/Content.aspx?id=406&subid=5323
http://www.filmbiz.asia/news/kick-off-scores-in-taipei-new-talent-competition
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی
گشتی کۆمپانیای "نارین فیلم".
|