TASIMA

پردێک به‌ره‌و سینه‌مای جیهانی
 

      تاسیما   

 

  

 

 
                       
شەوکەت ئەمین خەڵاتی ڕخنەگرانی فیستیڤاڵی مەرکیشی به‌ده‌ستهێنا

 1-7-2010
"شەوکەت ئەمین کورکی" بە فیلمی سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" خەڵاتی باشترین فیلمی ڕخنەگرانی 16مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "رەبات" لە وڵاتی مەراکیش بەدەستهێنا.
بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتی کۆمپانیای "نارین فیلم" لە هەولێر، سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" کە بە فیلمی سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" (کیک ئاف) KICK OFF و بە نوێنەرایەتی لە هەرێمی کوردستان بەشداری لە بەشی پێشبڕکێی عەڕەبی 16مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "رەبات" Rabat لە وڵاتی مەراکیش کردبوو، توانی خەڵاتی باشترین فیلمی ڕخنەگرانی ئەم فیستیڤاڵە بەدەستبێنێت. ئەم فیستیڤاڵە لە رۆژانی 20 تا 26ی حوزەیران لە شاری رەباتی مەراکیش بەڕێوەچوو.
فیلمی سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" ڕۆژی سێشەممە 29ی حوزەیران بە ئامادەبوونی شەوکەت ئەمین لە میانەی 12مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "تایپە" Taipei لە تایوان نمایشکرا و بڕیاروایە ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی ژوئیە دووبارە نمایش بکرێت.
فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "تایپە" رۆژی هەینی 25ی حەزەیران لە شاری تایپە پێتەختی وڵاتی تایوان دەستی پێکردووە و تاکوو رۆژی 15ی ژوئیە درێژەی دەبێت.
     
  بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتی کۆ مپانیای "نارین فیلم". 

 

    

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 ئه‌لپاچینۆ  
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

     

TASIMA

 

   ‌
        

     تاسیما هه‌موو ڕۆژێک تازه‌ ده‌کرێته‌وه

Friday, July 02, 2010