|
فیلمی
"شوێنێک بۆ یاری" بەشداری
لە فیستیڤاڵی تایوان
دەکات
|
27-6-2010
فیلمی سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" لە
دەرهێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی"
بەشداری لە 12مین خولی فیستیڤاڵی
نێونەتەوەیی فیلمی "تایپە" لە وڵاتی
تایوان دەکات.
بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتی
کۆمپانیای "نارین فیلم" لە هەولێر،
سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"
بە فیلمی سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری"
(کیک ئاف) KICK OFF بەشداری لە بەشی
کێبڕکێی 12مین خولی فیستیڤاڵی
نێونەتەوەیی فیلمی "تایپە" Taipei لە
شاری تایپەی تایوان دەکات.
ئەم فیلمە لە بەشی پێشبڕکێی جیهانی
بەهرەکانی نوێ New Talent Competition
لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی
"تایپە" لەگەڵ 11 فیلمی سینەمایی دیکە
لە سینەماکارانی سەرتاسەری جیهان بۆ
وەرگرتنی خەڵات لە رکابەریدا دەبێت.
فیلمی سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" بە
ئامادەبوونی "شەوکەت ئەمین" لە دوو
سانسی جیاوازدا رۆژی سێشەممە 29ی جوون
و رۆژی پێنجشەممە 1ی ژوئیە نمایش
دەکرێت.
فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "تایپە"
ساڵی 1999 دامەرزاوە و 12مین خولی ئەم
فیستیڤاڵە، رۆژی 25ی جوون لە شاری
تایپە پێتەختی وڵاتی تایوان دەستی
پێکرد و تاکوو رۆژی 15ی ژوئیە درێژەی
دەبێت.
|