|
"شوێنێک
بۆ یاری" بەشداری لە
فیستیڤاڵی ئێدینبۆرگ
دەکات |
16-6-2010
فیلمی سینەمایی
"شوێنیێک بۆ یاری" لە دەرهێنانی
"شەوکەت ئەمین
کورکی" بەشداری لە
64مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی
فیلمی "ئێدینبۆرگ" لە وڵاتی بەریتانیا
دەکات.بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتی
کۆمپانیای "نارین فیلم" لە هەولێر،
فیلمی سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری"
(کیک ئاف) KICK OFF لە دەرهێنانی
سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین
کورکی"، لە بەشی پێشبڕکێی "رووسێبود"
Rosebud لە 64مین خولی فیستیڤاڵی
نێونەتەوەیی فیلمی "ئێدینبۆرگ"
Edinburgh لە وڵاتی بەریتانیا نمایش
دەکرێت و لەگەڵ 35 فیلمی سینەمایی
دیکە بۆ وەرگرتنی خەڵات لە رکابەریدا
دەبێت.
فیستیڤاڵی فیلمی "ئێدینبۆرگ" یەکێکە
لە بە تەمەنترین فیستیڤاڵەکانی
سینەمایی کە هەموو ساڵێک لە رۆژانی 16
تا 27ی جوون لە شاری ئێدینبۆرگ
بەڕێوەدەچێت.
لەم خولەی فیستیڤاڵدا بڕیاروایە
رێوڕەسمی رێزگرتن لە "شۆن کانتری"
ئەکتەری ناوداری هۆلیوودی بە بۆنەی
80هەمین ساڵیادی لە دایک بوونی
بەڕێوەبچێت.
شەست و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی
نێونەتەوەیی فیلمی "ئێدینبۆرگ" ئەمڕۆ
چوارشەممە 16ی حوزەیران بە نمایشکردنی
فیلمی سینەمایی "تەردەست" لە
دەرهێنانی "سیلڤین شومە" دەست پێدەکات
و رۆژی 27ی حوزەیران بە دەستنیشان
کردنی براوەکانی بەشە جۆراوجۆرەکانی
فیستیڤاڵ، کۆتایی بە کارکانی خۆی
دێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتی
کۆمپانیای "نارین فیلم".
|