|
ڕۆژنامه ناودارهکانی
فهرهنسا (سرته لهگهڵ
با)یان بهرز نرخاند |
نمایشی گشتی فیلمی سینەمایی "سرتە
لە گەڵ با" لە دەرهێنانی
شەهرام عەلیدی لە سینەماکانی
پاریس دەستی پێکرد و لە لایەن
رۆژنامەکانی ئەم وڵاتەوە پێشوازی
لێکرا.بە پێی راپۆڕتی تایبەتی
راگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی
"سرتە لە گەڵ با"، فیلمی سینەمایی
"سرتە لە گەڵ با"، "Whisper With
the Wind" لە دەرهێنانی
سینەماکاری کورد شەهرام عەلیدی
دوای بەدەستهێنانی کۆمەڵێک خەڵات
لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرەکانی دنیا،
هەفتەی رابردوو لە سێ سینەمای MK2
پاریس لە فەرەنسا بە نمایش کرا و
لە لایەن رۆژنامە ناودارەکانی ئەم
وڵاتەوە پێشوازی لێکرا. ئەم فیلمە
لە داهاتوویەکی نزیکدا لە 15
سینەمای شارە جۆراوجۆرەکانی
فەرەنسا نمایش دەکرێت.بینەرانی
فەرەنسی لە هەفتەی یەکەمی نمایشی
"سرتە لە گەڵ با" پێشوازییەکی
باشیان لێکرد و ئێستا لە ریزبەندی
ئەم هەفتەی سینەماکانی پاریس لە
پلەیەکی باش دایە.هەروەها رۆژنامە
و گۆڤارە ناودارەکانی فەرەنسا بە
مانشێت و ناونیشانی جۆراوجۆر ئەم
فیلمەیان بەرز نرخاندووە،
لەوانە:رۆژنامەی "لۆمۆند" Le
Monde: بە فیلمی "سرتە لەگەڵ با"،
زیندووبوونەوەی ئەو کەسانەی کە بە
زیندوویی خراونەتە ناو گۆڕەوە"،
"شێعرێک بە وێنە لە شەهرام عەلیدی
سەبارەت بە کوشتنی بە کۆمەڵی
کوردەکان لە عێراق"
"ئۆمانیتە" l’humanite: "گەڕان و
لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کارەساتی
کوردەکان"
"کروا" La Croix: "دەنگی کێوەکانی
کوردستان، هەستی شاعیرانەی مرۆڤ
دەخاتە ژێر کاریگەری
خۆیەوە""فیگارۆ" Le Figaro: لە
کوردستانی عێراق، پەیامنێرێکی
دەنگ، لە گوندە وێرانبووەکان لە
شەڕدا سەبارەت بە خۆڕاگری
کوردەکان دەدوێ"
"لیبراسیۆن" Liberation: "سرتە
لەگەڵ با"ی شەهرام عەلیدی
سەرکوتکردنی کوردەکان لە لایەن
ڕژیمی بەعسی سەدام""مێترۆ" Metro:
"سرتە لەگەڵ با" وەکوو ئەوە وایە
کە کامێرا بە شێوەی شاراوە لە
کێوەکانی کوردستان داندرابێت.
ژیانی واقیعی تێکەڵ لەگەڵ ساتە
بێدەنگە دوور و درێژەکان و
دیالۆگە پچڕاوەکان"
"فیگارۆ ئێسکۆپ" Figaro Scope:
"سرتە لەگەڵ با" فیلمێکی سرنج
ڕاکێشی کانی 2009 سەبارەت بە
عێراق""تێلراما" Telerama:
یەکەمین بەرهەمی بڵندی شەهرام
عەلیدی، "سرتە لە گەڵ با"
بەشێوازی فیلمی جادەیی، کۆمەڵکوژی
کوردەکان بە دەستی ڕژیمی سەدام
نیشان دەدات""پرۆگرێس" Le
Progres: "سرتە لە گەڵ با"
بەرهەمی شەهرام عەلیدی؛ فیلمێکی
زۆر تایبەت لە کێوەکانی کوردستان.
ئەو دەنگەکان و قسەکان لە سەر
کاسێت دەگوازێتەوە""تێل سین ئۆبس"
Tele Cine Obs: "سرتە لە گەڵ با"
بەرهەمی شەهرام عەلیدی؛ دەنگەکان
و قسەکانی تۆمارکراو لە سەر
کاسێت. کومیکێکی دراماتیکی
عێراقی. بە رۆڵ بینینی "عومەر
چاوشین" و "مریەم بووبانی". 1
کاتژمێر و 17 خولەک.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://www.aps-presse.fr/download/ACACIAS/0104lemurmures.pdf